AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١٦ ١٢:٠٨

بە ئامادە بوونی وەزیری میراتی فەرهەنگی؛

یەکەم بانکی کەلوپەلی گڵێنە و بەردینەی کوردستان لە سنە کرایەوە

یەکەم بانکی کەلوپەلی گڵێنە و بەردینەی کوردستان لە سنە کرایەوە

یەکەم بانکی کەلوپەلی ی گڵێنە و بەردی بە ئامادە بوونی عەلی ئەسغەر موونسان، وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی و هەندێک لە بەرپرسانی پارێزگایی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنکەی مەنزەری فەرهەنگی هەورامان ڕۆژی سێشەممە لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی یەکەم بانکی گڵێنە و ئامێری بەردی کوردستان وتی: ئەو کۆمەڵە دوای لێکدانەوە و ناسینەوەی 500 حەوشەی کۆنینە لە ناوچەی هەورامەن بەدەست هاتووە.

پوویا تالب نیا زیادی کرد: لە قۆناغی یەکەمی ئەو بانکە گڵێنە بە شێوەی فیزیکی هەزار و 500 ئامیری گڵێنە و بەردی کۆن کۆ کراوەتەوە.

بەرپرسی بنکەی مەنزەری فەرهەنگی هەورامان کە ئەو بانکە لە نووسینگەکەی کراوەتەوە بە جەخت لەسەر گرینگایەتی ئەو بانکە وتی: لێکدانەوەی کۆنینەناسەکان لە ناوچەی هەورامان نیشانی داوە کە ئەو حەوشە کۆنینە گرینگایەتی تایبەتی هەیە و گڵێنەکانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نوێ بەردی تا سەردەمی ئیسلامی و ئامێرە بەردینەکانیشی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پارینە بەردی ناوەڕاست تا سەردەمی مەفرەغ.

News ID 38105

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha