هەڵوێستی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە گۆڕینی دەوڵەت، ناگۆڕدرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، هەڵوێستی بنەڕەتی دەسەڵاتە و بە گۆڕینی دەوڵەت ناگۆڕدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پاگەندەی بڵاو بوو لە هەندێک مێدیای ڕۆژاوایی لەسەر ناردنی پەیام لە لایەن ئەمریکاوە بە ئیران سەبارەت بە هیرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر سنووری عێراق و سووریا وتی: ئێران بەردەوام جەختی کردووە کە زمانی تیرۆر و هەڕەشە هیچ سوودێکی بۆ ئاسایشی ناوچە نابێت.

خەتیب زادە لە هەمان کاتدا جەختی کرد: ئیران هیچ کات نەیویستووە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دەستێوەردان بکات و نایشیئەوێت.

روانینی ئێمە لە دانوستان لەگەڵ عەرەبستان ئەرێنیە

وتەبێژیوەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هەڵوێستی ڕاگەیێندراو لەلایەن وەزیری دەرەویە عەرەبستانەوە لەسەر پێشوازی ئەو وڵاتە لە گفتگۆ لەگەڵ ئێران و هەروهەا جەختی ناوبراو سەبارەت بە پابەندی ئێران بە دەستەبەر کردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، وتی: بەرپرسانی سعوودی ئەبێ بزانن کە ئێران لەسەر هەڵوێستە بنەماییەکانی خۆی، بەردەوام خوازیاری پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە بووە.

ناوبراو جەختی کرد: ئیمە بەردەوام لە گفتوگۆ و دەست خستنی ئەرێنی پێشوازیمان کردووە و ڕوانینمان بە دانوستان لەگەل عەرەبستان ئەرێنیە.

هەڵوێستی ئێران هەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە گۆڕینی دەوڵەت ناگۆڕدرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هەڵوێستی هەندێک لە بەرپرسانی ڕۆژاوایی لەسەر پێویست بوونی چاوەڕوانی بۆ هاتنە سەر کاری دەوڵەتی نوێی ئێران بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن وتی: هەڵوێستی ئێران هەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەڵوەشاندنەویە گەمارۆکان، لە ڕیزی هەڵوێستە بنەماییەکانی دەسەڵاتە و بە گۆڕینی دەوڵەتیش ناگۆڕدرێت. کەواتە ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت، دەوڵەتی بەڕێز ڕەئیسیش پابەندی دەبێت چونکوو پێچەوانەی لایەنەکانی دیکە، پابەندەی بە بەڵێنەکان، بەردەوام بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران پرسێکی بنەمایی بووە.

بۆ دانوستانەکان کات دیاری ناکەین

ناوبراو داکۆی کرد: هەوڵی شاندی ئێران ئەوەیە کە دانوستانەکان خێرا بگاتە ئەنجام و گەمارۆ زاڵمانەکان دژی گەلی ئێران هەڵبوەشێتەوە، سەرەڕای ئەوە، بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندی ئێران دابین بکات، کات دایری ناکەین و دانوستانەکان تا کاتێک کە بگاتە ڕێککەوتنێکی باش بۆ ئێران، درێژەی دەبێت.

News Code 38087

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =