AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١٠ ١٤:٣٥

لە شەو و ڕۆژێکدا؛

14303 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 125 کەس

14303 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 125 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 14303 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 125 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 84 هەزار و 389 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 218 هەزار و 860 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 889 هەزار و 933 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 38021

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha