ڕۆژاواییەکان داڵدەی بکوژەکانی حەوتی پووشپەری دا و پاگەندەی مافی مرۆڤیش دەکەن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی کرد کە ڕۆژاواییەکان داڵدەی بکوژەکانی حەوتی پووشپەری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕش هاوکات لە گەڵ ساڵوەگەری شەهادەتی ئایەتوڵا بەهەشتی و 72 کەس و حەوتەی دەسەڵاتی داد لە گەڵ سەرۆک و بەرپرسانی دەسەڵاتی داد دیداریان کرد.

ئایەتوڵا خامنەیی وتیان: وڵاتانی ئەورووپایی داڵدەی بکوژەکانی حەوتی پووشپەریان داوە و لە کۆبوونەوەکانی خۆیاندا تریبوونیان پێیان دەدا و پاشان بەڕووداری پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن.

ڕێبەری لەم دیدارەدا سەبارەت بە هەڵبژادنی 28ی جۆزەردان وتی: خەڵک لە دۆخی کۆڕۆنایی و دژوارییە ئابوورییەکان و هەندێ پرسی دیکەدا پلانڕێژی چەند مانگەی جیهانی ئێستکباریان هەڵوەشاندەوە و وەک براوەی سەرەکی هەڵبژاردن، شکستیان تووشی دوژمنانی ئێران و دەستوپەیوەندەکانیان کرد.

ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە بەشێکیتر لە وتەکانیدا وێڕای ئاماژە بە حیماسەی میلەت لە هەڵبژاردنەکانی 28ی جۆزەردان، هەوڵی میدیاکان و کەشی مەجازی بۆ ئینکاری کاری گەورەی خەڵکی بێهوودە زانی و وتیشی: ئەم هەڵبژاردنە بەڕاستی حەماسە بوو و ئەو شرۆڤەکارانەی چاویان لە هەڵبژاردنەکانی ئێران بوو، تێگەیشتن کە چ ڕووداوێکی گرینگ ڕووی داوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: من رەنگە لە گەڵ هەندێ بیروڕای شۆرای هاوڕا نەبم بەڵام ئەندامی ئەم شۆرا بە کەسانێکی شەرعزان، بە ئیمان و پێبەندی ئایین دەزانم کە بە پێی یاسا و ئەرکی دینی هەڵسووکەوت دەکەن.
ئەو وتیشی: بیانییەکان بەهیوا بوون کە بە بۆنەی ئەم بیانووانە، بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بگاتە 20 تا 25 لەسەد کە بەختەوەرانە بێ هیوا مانەوە.
ڕیبەری شۆڕش باسی کاریگەری کۆرۆنا لە سەر بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی کرد و ڕاشیگەیاند: سەرەڕای ئەمەش خەڵک بەڕیز و بەشکۆ لە کاتەکانی سەرلەبایەنییەوە لە سەر سندۆقەکانی دەنگ دان ئامادە بوون و ئەم حەماسە گەورەیانە خولقاند و مشتێکی بەهێزیان لە سینەی دژبەران و گەمارۆدانەران دا.
ئەو هەروەها خەڵکی ئێرانی وەکوو سەرکەوتووی هەلبژاردنەکان زانی و وتیشی: ئەوانەی لەم هەڵبژاردنەدا شکستیان خوارد، ئەو کەسانەن کە هەموو هەوڵی خۆیان دا خەڵک لە هاتن بۆ سەر سندۆقەکان دوور بخەنەوە بەڵام خەڵک بە بەشداری خۆیان بوونە هۆی ناکامی ئەو کەسانە.
ناوبراو باسی دەنگە بەتاڵەکانیشی کرد و وتی: ئەو دەنگانە بە واتای جیایی دەنگدەران لە حکوومەت نییە بەڵکوو بەپێچەوانەوە کەسێک کە هاتۆتە سەر سندۆقی دەنگ دان، حەز و هۆگرایەتی خۆی بە سندۆقی دەنگ و حکوومەت نیشان داوە.
بەڕێزیان هەروەها تیشکیان خستە سەر جیاوازی بۆچوونی کاندیدەکان و وتیشی: سەرەڕای ئەم جیاوازیانە هەموو کاندیدەکان لە سەر ئەو بڕوا هاودەنگ بوون کە هەموو کێشەکان چارەسەریان هەیە.
ئەو هەروەها باسی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای کرد و وتی: هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ڕوانگەی هەموو جیهانەوە ڕووداوێکی خراپ بوو کەچی ئێستا ڕەخنە لە هەڵبژاردنەکانی ئێران دەگرن و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەوان لەو دۆخەدا دەبووا تەنانەت یەک وشەش لە سەر هەڵبژاردن بە کار نەهێنن.
ڕێبەری شۆڕش بەم شێوە درێژەی بە باسەکانی دا و وتی: پاش ڕاگەیاندنی ئاکامی هەڵبژاردن، بەرپرسانی باڵای وڵات باش ڕووبەڕووی دۆخەکە بوونەوە و لە ڕێگای دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو ئاسایش و دۆخی ئەمنی ولاتیان نیشان دا.

News Code 37977

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =