AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٥ ١٠:٥٧

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕێکۆردی یاریزانە ئێرانیەکەی شکاند

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕێکۆردی یاریزانە ئێرانیەکەی شکاند

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی پورتگالی توانی ڕێکۆردی گولی هەڵبژاردەی نەتەوەیی عەلی دایی یاریزانی پڕ لە شانازی ئێرانی بشکێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کریس ڕۆناڵدۆ لە حاڵێکدا ڕێکۆردی گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی نەتەوەیی عەلی دایی شکاندووە کە ئەو یاریزانە ئێرانییە خۆی لە ساڵی 1383 ی هەتاوی ڕێکۆردی مۆختار داهاری یاریزانی مالیزیایی بە 89 گۆڵەوە شکاندووە.

دوای ئەوە عەلی دایی تا دوایین یاریی خۆی لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لە یەکی مارسی 2006 توانی 109 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی ئیران تۆمار بکات.

ئێستاش پاش 15 ساڵ کریستیانۆ ڕۆنالدۆ یاریزانی ئەفسانەیی پورتگالیا توانی ڕێکۆردەکەی عەلی دایی جێبەجێ بکات و بیشکێنێت.

عەلی دایی لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بۆ کری ڕۆناڵدۆ نارد و پیرۆزبایی لێ کرد بە بۆنەی وەدەست هێنانی ئەو شانازییە و ڕۆناڵدۆش لە وەڵامی پیرۆزباییەکەی دایی دەسخۆشی لێکرد.

News ID 37936

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha