کتێبی "مێژووی بنەماڵەی تاڵەبانی" بەرهەمی محەمەد عەلی سوڵتانی بڵاو کرایەوە

کتێبی "مێژووی بنەماڵەی تاڵەبانی" بە سێ زمانی کوردی، فارسی و عەرەبی بەرهەمی محەمەد عەلی سوڵتانی لە 400 لاپەڕەدا لە لایەن ئەکادیمیای کوردییەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە پێی هەواڵی میهر، ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو لەسەر تێزی دوکتور نووری تاڵەبانییە کە لە لایەن محەمەد عەلی سوڵتانی و لە سەر خواستی ئەکادیمیای کوردی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

محەمەدعەلی سولتانی پێشتریش چەندین کتێب وەکوو دیوانی شیعری عەبدوڕەحمان تاڵەبانی بە زمانی کوردی و فارسی و تورکی، ئەنفاس رەحمانی کەشکۆڵ تاڵەبانی، کتێبولمەعاریف شەرحی نەی نامەی مەولانا، جەزبەی عەشق و چەندین کتێب و یاداشتیتری سەبارەت بە بنەماڵەی تاڵەبان و لە سەر خواستی ئەکادیمیای کوردی چاپ و بڵاو کردۆتەوە.

هەروەها وەرگێڕانی شیعرە تورکی و فارسییەکانی دیوانی جەزبەی عەشق و کتێبی ئەلمەعاریفی ئەنوەر سوڵتانی بە کوردی لە لایەن محەمەدعەلی سوڵتانییەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

News Code 37918

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =