هیچ دەرفەتێک بۆ گەشەی پێوەندی لە گەڵ وڵاتانیتر بە فیڕۆ نادەین

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران وتی: دیپلۆماسی ئابووری دەوڵەتی نوێ هیچ دەرفەتێک بۆ گەشەی پێوەندی لە گەڵ وڵاتانیتر لە دەست نادات.

بە پێی هەواڵی مێهر، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤێنێزوێلا لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ سەید ئیبراهیم رەییسی وێڕای پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران، وتی: لەم هەڵبژاردنەدا خەڵکی ئێران شکۆی خەڵک سالارییان نیشان دا.

مادۆرۆ وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی دەیەوێ لە هەموو بوارەکان لە گەڵ ئێراندا پێوەندی ببێت، داکۆکی کرد: ڤێنێزولا وەکوو دۆست و برای خۆتان بۆ بەدی هێنانی جیهانێکی باشتر بزانن.

سەید ئیبراهیم ڕەییسیش لەم وتووێژەدا وێڕای ڕێزنان لە پیرۆزبایی خەڵک و دەوڵەتی ڤێنێزوێلا، داکۆکی کرد: بەرخۆدانی وشیارانەی ئێران و ڤێنێزوێلا لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا، ئەگەری کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتی درێژخایەن بۆ پووچەڵ کردنەوەی گەمارۆکانی سەلماند.

ئەو داکۆکی کردە سەر ئەوەی کە دیپلۆماسی ئابووری دەوڵەتی نوێ هیچ دەرفەتێک بۆ گەشەی پێوەندی لە گەڵ وڵاتانیتر لە دەست نادات و ڕاشیگەیاند: توانستە ئابوورییەکانی ئێران و دەفرایەتییەکانی ڤێنێزوێلا دەرفەتی گەشەی ئابووری دوو لایەنە پێک دێنێت.

ئەو لە کۆتاییشدا داکۆکی کرد: خواستی سیاسی ئێران و ڤێنێزوێلا ناهێڵێ دوژمنانی دوو میلەت ڕێگری لە گەشەی پێوەندییە دوو لایەنەکان بکەن.

News Code 37914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =