بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لاهور شێخ جەنگی و بافل تاڵەبانی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ ئایەتوڵا ڕەیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران جەختیان کرد کە ناوچەکە پێویسی بە ژیری و حیکمەتی ئەو هەیە بۆ دروست کردنی زمانی گفتوگۆ و پەرەدان بە ئاشتی و ئارامی و ئاسایش.
ئەوەشیان وتووە کە یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان چاوڕوانی تۆکمەتربوونەوەی پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە.
هاوسەرۆکانی یەکێتی هیوای پێشکەوتنیان بۆ گەلی ئێران خواستووە.
Your Comment