10100  کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی  127 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10100 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 127 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 82 هەزار و 746 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 80 هەزار و 526 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 722 هەزار و 612 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =