ئێران لە ڕیزی 6 وڵاتی بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندایە

سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام بە ناردنی نامەیەک بۆ ڕێبەری ئێران، دەرکردنی مۆڵەتی کوتانی یەکەم ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا و چوونی ئێران بۆ ڕیزی 6 وڵاتی بەرهەمهێنەری پێکوتەی کۆرۆنای پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موخبەر لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران بە پیرۆزبایی بە بۆنەی وەرگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنانی پێکوتەی کۆرۆنای کۆ بەرەکەتی بە پشت بەستن بە زانستی خۆجەیی و چوونی ئێران بۆ ڕیزی شەش وڵاتی بەرهەمهینەری پێکوتەی کۆرۆنا لە جیهان، ئەو سەرکەوتنە گەورەیی دەینداری مەرحەمەتی خودا، پشتیوانی و نزای خێری ڕێبەری شۆڕش و هەوڵ و تەقەلای گەنجان وەسف کرد.

نابراو لە درێژەی نامەکەیدا لە سەرجەم لێکۆڵەران، وەزیری تەندروستی و هاوکاران، ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە، دابینکەرانی جیهازات و مادەی دەرەتایی و کۆمپانیا زانست بنەماکان دەسخۆشی کرد.

سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە ئەو نامەیەدا هەواڵی دا کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆبەرەکەت تا کۆتایی خەرمانانی ئەمساڵ دەگاتە زیاتر لە 50 ژەم.

لە کۆتاییدا هێناویە کە جگە لە ڤاکسینی کۆبەرەکەت، پێنج پێکوتەی دیکەش خەریکە قۆناغەکانی تاقی کردنەوە تێدەپەڕێنن.

News Code 37806

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =