هەوڵی عێراق بۆ دامەزراندنی 8 هێزگەی ناڤۆکی بە تێچووی 40 ملیار دۆلارەوە

ڕۆژنامەی تایمزی لەندەن نووسیویە: عێراق بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کارەبا لەم وڵاتە، خەریکی بەرنامە داڕشتن بۆ دامەزراندنی 8 هێزگەی ناڤۆکی بە تێچووی 40 ملیار دۆلارە.

بە پێێ هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلجەزیرە، ئەم ڕۆژنامە ئینگلیزییە نووسیویە: عێراق 8.4 لەسەدی پاشکەوتی نەوتی جیهانی هەیە و پلەی پێنجەمی ئەم بەرهەمە ستراتیژیکەی لە جیهان هەیە بەڵام بە هۆی لاوازبوونی ژێرخانەکان، گەندەڵی و بەڕێوەبەرایەتی نەشیاو، لە گەڵ بچڕانی کارەبا ڕووبەڕوون.

دەوڵەتی عێراق پێش بینی کردووە؛ داخوازی بۆ وزەی کارەبا تا ساڵی 2030 نزیکەی 50لەسەد زۆرتر دەبێتەوە و سەرۆکی ڕێکخراوەی مادەی ڕادیۆئەکتیڤی عێراق لە وتووێژ لە گەڵ بلوومبێرگ وتوویە بە بێ وزەی ناڤۆکی، عێراق لە گەڵ قەیرانێکی گەورە ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

تایمز هەروەها نووسیویە: کارەبای بەرهەم هێنراوی راکتۆرەکان و هێزگەکانی دەوڵەتی عێراق نزیکەی 11 مگاواتە. پێش بینی دەکرێ تێچووی ئەم پرۆژە بگاتە 40 ملیۆن دۆلار و دەوڵەتی عێراق هەوڵ ئەدات بە مەبەستی دابین کردنی سەرمایەی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژە، لە کۆمپانیا بیانییەکان وامی 20 ساڵە وەربگرێت.

وێدەچێ زۆربوونەوەی بەرهەم هێنانی وزەی کارەبا بە کەڵک وەرگرتن لە سووتەمەنی ناڤۆکی، بەستێنی هەناردەکردنی زیاتری نەوت لە لایەن عێراقەوە ساز دەکات.

News Code 37790

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =