بە پێی هەواڵی مێهر، کۆشکی سپی بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند: دەوڵەتی جۆ بایدن هەڵوەشانەوەی ئەم یاسا کە مۆڵەتی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراقی بە ئەمریکا دەدا، پەسند دەکات چونکوو چالاکی سەربازی لە دەرەوەی ئەمریکا تەنیا بە پێی ئەم یاسا ئەنجام دەبێت.
کۆشکی سپی وتوویە: هەڵوەشانەوەی ئەم یاسا کاریگەریەکی سنوورداری لە سەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەبێت.
ئەم حەوتەیە نوێنەرانی پارلەمانی ئەمریکا دەنگ بەم یاسایە ئەدەن و ئەگەری دەنگ هێنانی هەڵوەشانەوەی یاسای "مۆڵەتی بەکارهێنانی هێزی سەربازی" زۆرە.
بەدوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی کۆشکی سپی لە گەڵ دەنگ هێنانی ئەم یاسا، دیموکراتەکان سەبارەت بە ئەگەری پەسندکردنی لە کۆنگرە گەشبینن.
ئەم یاسایە کە پاش هێرشی 11ی سێپتەمبەری 2001 و بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ ئەلقاعیدە و ڕێبەرەکەی پەسند کرا، کات یان شوێنی جوغرافیایی بۆ دیاری نەکراوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە دەرەوەی وڵات لەم یاسایە کە لە ساڵی 2001ەوە پەسند کراوە کەڵک وەردەگرێت.
Your Comment