ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەشتیاری: ژیانی ئێمەی ئادەمیزاد، تایبەتی بە راوهستاوی كێوەكان و قورس و قایمی ئەوانەوە هەیە. بە تایبەت كە لاپاڵ و دەوروبەریان بە كۆگا و چاڵە بەفر و سەهۆڵێكی یەكجار زۆرەوه گیراون، و بوونەتە كانگاو سەرچاوەی ئاو و ژینگەی گژ و گیا و گیان لەبەران و بوونەوران و ئاویان كە رەمزونیشانەی جوانی و پاكی و خاوێنی و ئەلف و بیێ ژیان و ئاوەدانییە بۆ مرۆڤ بە دیاری هێناوە. هەر ئەندازە كە كێوەكان بناسین سەروەت و سامانی ژیانمان چاكتر بۆ روون دەبێتەوە.
مرۆڤی ئەورۆكە وەها سەرقاڵی ژیانی ماشێنی و شارنشینی پڕ لە كەند و چەڵەمە و كارەساتی دژوار و ئەستەم و سەختە كە تووشی گیروگرفتی رۆحی و ڕەوانی بووە. و هەر بەو بۆنەوە پهنابردن بۆ سروشت و كێو و دار و گوڵ دەتوانێ ئەو گێرە و كێشانەی هەموو بۆ قەرەبوو بكاتەوە.
بۆ ئەم بەرەیەی ئادەمی كە خولیای ژیانی بە رواڵەت راحەت و ماشێنییە، دوان و قسەكردن لە سروشت و دەرودەشت و پاراستنی میراتی زێرین و گرانقیمەتی كومەڵگا كە ژینگەی كوێستانی یە (ئاو و دار و گیا و گوڵ و....) زور دژوار و حاستەمە.
چونكە ئەم بەرەیە لە بیری ئەوە دان كە دەبێ هەموو شتێك لە سەر ئەم زەویە پانو بەرینە هەڵلووشن و بیخۆن و هیچ شتێك بۆ بەرەی داهاتوو بەجێ نەهێڵن.
جەلەكێوەكانی زاگروس بە تایبەت لە كوردستان كە بەرهكەتی زستانی سارد و سەخلەت و دووردرێژی خۆی و بڵیندایەكانی بەرز و بێوێنەی چلچەمە كە گەورەترین جێگای كۆبونەوهی ئاو و شین بوونی سەدان جۆرە گیا و دەوای جۆراوجور و بێوێنەیە وەكوو: 1_ سولان «گولی پامچال» 2_ كاشمە 3_ لووشە 4_پەسڵ 5_ كول 6_ سموور 7_ رێواس 8_ مەنێ 9_ سوورەبنە 10_ گوێنی 11_ كنیوال 12_ پیچیك 13_ بەرەزا 14_ سنەوبەر 15_ قیتەران 16_ وەنەوشە 17_ سالمە و ... كە ئەم گیایانە بێوینەترین گیای جۆراوجۆرن. چلچەمە كە یەكێ لە سێ سەرچاوەی دایمی ئاوی سێ رووبار و چۆمی گرینگی كوردستان و بەگشتی ئێرانه كە بریتین لە: 1_ رووباری قزلئەوزهن كە دەڕژێتە رووباری سپی «سفیدرود» 2_ یەكێ لە لکهكانی چۆمی سیروان كە دەرژێتە زەریای خەلیجی فارس. 3_ چۆمی خوڕخوڕە كە دەڕژێتە سەدی بۆكان. گرینگی ئەم رووبارە لەوەدایە كە ئاوی خواردنەوە و كشت و كاڵی شارەكانی بۆكان، سەقز میاندواو و بناو و مەراغە و تەورێز دابین دەكا، ئەم سەدە هەڵكەوتووە لە ڕۆژهەڵاتی بۆكان كە لە ساڵەكانی 1347 تا 1350ی هەتاوی بە دەست كۆمپانیای ئوتریشی ئاپوور دروست بووە.
زنجیرەكێوەكانی چلچەمە زیاتر لە 20 لووتكەی بەرزیان لێدروست بووە كە بڕێكیان بریتین لە: 1_ شانشین لە چلچەمە 2_ دالاش 3_ دوبرار 4_ كێوی سۆلتان 5_ كێوی باینچوب 6_ كێوی ئەفراسیاو 7_ كێوی كانی میران 8_ كیوی هەزارمێرگ 9_ باشورتی 10_ كێوی كەڵكوژ هەریەك بە بڵیندایی جۆراجۆر.
دەبێ ئاماژە بكرێ كە خودی لووتكەی شانشین بە تەنیا چەندین یاڵی جوراوجوری هەیە كە بریتین لە: 1_ كەڵبا 2- یالی ملەكەوە 3_ یاڵیكانی زلیخا یا قولی زلیخا 4_ یاڵی گاوەڵاڵ 5- یاڵی بهردە قیبلە 6_ یاڵی شانشین 7_ یاڵی كاڵ كاڵی 8_ یاڵی دلو 9_ یاڵی ئەستێرە رەش. زۆرتری مەڵبەندەكانی چلچەمە بەبۆنەی شینبوونی گیای تایبەتی مەڕدارانی هەوارچی جێگای لەوەڕاندنی ئاژەڵی مەردارەكانە، بەتایبەت لە دوایین كاتەكانی دەسەڵاتی قاجارییەكان تا سەرەتاكانی پەهلەوی دووهەم مەڕدار و هەوارچییەكانی كوردستانی باشوور دەهاتن و پەیمانی پیشخۆرانەی مەڕدارانیان دەبەست و لە كوردستانی باشوورەوە لە مەڵبەندكانی بازیان و گەرمیان كە بە جاف مەنشووربوون لە بەرانبەری دانی پارهی تایبەت بۆ ئاژەلەكانی وەكوو مەڕ و ئەسب و گا بە سنووربانی ئەو مەڵبەندە ماڵاتی خۆیان دێنا بۆ ئەو مەڵبەندە كە كاتی لەوەر لە مابینی 3 تا 5 مانگ بوو و بەم چەشنە لە مەڵبەندی خۆش ئاو و هەوای چلچەمە كەڵكی تایبەتیان وەر دەگرت. هاتن و مانەوەی ئەم ئاژەڵدارە هەوارچییانە لە نێونانی ئەم لووتكە و یاڵانە راستەوخۆ دەستیان بووە بۆ وێنە كانیزڵیخا یا قوڵی زڵیخا بە نێوی مەڕدارێكەوە بە ناوی زڵیخا نێو نراوە.
یا هەوار جەمین كە جێگەی هەوارێكی گەورە و بەرێنە لەگەڵ جۆراوجۆری گوڵ و گیای تایبەت بە خۆی، كە هەڵكەوتوو لە ما بەین ئاوایی دەرەدزان و شاقەڵا دایە كە خاوەن هەوارەكە كەسێك بووە بە ناوی جەمین كە ئێستاش هەر بەو ناوە ماوەتەوە. كانی چاوڕەش كە لە مابەین ئاوایی گوڵچێهر مەڵبەندی مەریوان و عیسی ئەولادەكە ئاواییەكە بە قەڵای مەریوان مەنشوورە كە بە نێوی ژنی خاوەن هەوارەكە بە ناوی چاوڕەش ناونراوە كە ئێستاش لە یاد و خاترەی ئەفرادی قەدیمیدا ماوەتەوە، هەرچەندە كە بەرەی تازە پێگەیشتوو هۆی ئەم ناونانانە نازانن.
ناسینی یاڵەكانی چلچەم
یاڵی ملەكەوە:جیران و هاوسێیی ئاوایی ئیسحاق ئاباد
ئاوایی سوولە: بهرانبهر به كێوی دوبرا یەكێ لە لووتكەكانی چلچەمە.
یاڵی بەرد قیبلە: روبەروی كانی با و ئاوایی توكلانە
یاڵی ملەكەوە: نووساوە بەكێوی با شورتی و ئەسحاق ئاواوە
یاڵی كانی زوڵیخا: لە لایەك دەگاتەوە بە هەواری جاف و لە لایەكی دیكەوە بە ئاوایی سۆڵان (سرنج: سۆڵان لەگەل سوڵە تێكەڵ نەكەن سۆڵە كێوێكی بەرزە بە بڵیندایی 2153 میتر لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان یەكێكە لە كێوەكانی چلچەمە لە مەریوانەوە 20كیلومتر دوورە. درێژی جوغڕافیایەكەی 15ـ46 و پانایی 40ـ35 دەرەجەیە.
خودی لووتكەی شانشین كە بڵیندترین لووتكەی چلچەمە كە لە لایەكەوە بە یاڵی هێڵوەیە و لە لایەكیترەوە بە ئاوایی ئاگجە ناوچەی مەریوانەوە نووساوە.
یاڵی كاڵ كاڵی: بە نێوی ژنی جافی خاوەن هەوارەوە نێو نراوەبە ناوی كاڵێ.
جەلەكێوەكانی چلچەمە دەخرێنە بەرباس و لێكۆڵینەوە
1_ كێوی مزگەوت و میرزا؛ یەكێ كە لەلووتكەكانی چلچەمە لە پشت ئاوایی نەرگسەڵە هەڵكەوتووە لە لایەكەوە بە ئاوایی كول و لە لایەكی ترەوە بە ئاوایی دوزەخدەڕەوه نووساوە.
2_ كێوی هەنگلانە، یەكێكیترە لە جهلە كێوەكانی چلچەمە كە لە لایەكەوە كەوتووەتە پشتی ئاوایی كانیمیران كە جیرانی كێوی سوڵتان و لە لایەكیترەوە جیرانی كێوی سوڵتان ئاغزەتووە.
3_ كێوی بەردمەلاخدر: یەكێكیترە لە كێوەكانی جەلەكێوی چلچەمە كە جیرانی ئاوایی گوڵچێهرە.
4_ كێوی هەزار مێرگ: یەكێكیترە لە جەلە كێوەكانی چلچەمە كە لەلایەكەوە بە ئاوایی هەوارە گەرمە و لە لایەكیترەوە بۆ لای شانشینەوەیە.
5_ كێوەكانی میران، یەكێكیترە لە جلە كێوەكانی چلچەمە كە لە لایەكەوە نووساوە بە ئاوایی ڕێژاوی و جیرانی كێوی دووبرایە كە كێوی دووبرا خۆی یەكێكە لە لووتكە بەرزەكانی چلچەمە.
6_ كونە شەم شەمkoneh sham sham بڵیندایی 3500 میترە سەر بە ناوچەی مەریوانە كە لە لایەكەوە نووساوە بەئاوای تۆراختەپە كە وشەی تۆراخ لە زبانی توركیدا بە مانای گڵە و لە لایەكیترەوە جیرانی ئاوایی سولەیە.
7_ كێوی باشورتی: مەنشوورە بە هەلەجار جیرانی ئاوایی ئاگجەیە، ئاگجەش سەر بە ناوچەی مەریوانە.
8_ كێوی هەڵە كۆكان: یەكێكیترە لە جلە كێوەكانی چلچەمە كە لە لایەكەوە بە ئاوایی رێواسە و لە لایەكیترەوە بە ئاوایی كانیكەوهوه نووساوە.
9_ كێوی سەر سێڵاو: یەكێكە لە لووتكەبەرزەكانی جهلەكێوی چلچەمە كە جیرانی كێوی كاكنعمەتە.
10_ كێوی كاكنعمەت: یەكێكە لە كێوەكانی چلچەمە كە نووساوە بە ئاوایی ئیسحاق ئاوا.
11_ كێوی مارەسوور: یەكێكە لە كێوەكانی چلچەمە كە لە نێوان ئاوایی ئیسحاقئاوا و كاكنعمەت دایە (گۆیا ماری سووری زۆر لێیە).
12_ كێوی قوڵی قاورمێ: مەنشوورە بە كێوی پشت دەربەند كە لە لایەكەوە بەكێوەكانی تاڵە و لەلایەكیترەوە بە ئاوایی دەرەدزان نووساوە و لە لایەكیترەوە جیرانی ئاوایی قزڵوڵاغە (كانی شۆر).
13_ كێوی بەردە سپی و كێوی پشت دەربەند یهكن.
14_ كێوەكانی تاڵە و كێوی بیشكاوی: بە ئاوایی قزڵبڵاغ و ئاوایی شاقەڵاو لە ناوچەی دیواندەرە نووساوە لە درێژایی كێوی دەربەند و بهردەسپیدایە.
15_ كێوی دەرەتەنگ: لە مابەینی كێوی ئاراوی و پشت دەربەند هەڵكەوتووە.
16_ كێوی دەربەند: هەڵكەوتووە لە پشت ئاوایی شاقەڵاو لە درێژایی كێوی پشت دەربەندە.
17_ كێوی كەڵكوژ: یەكێكە لە لووتكەكانی جەلەكێوی چلچەمە كە بە ئاوایی تووكەڵان و لە لایەكیترەوە بە ئاوایی شەریف ئاواوە نووساوە.
18_ كێوی گردەقۆڵنگ: نووساوە بە ئاوایی دەرەدزان و لە لایەكیترەوە بە ئاوایی شاقەڵاو كە لە پشتی كانیشێخئەحمەد هەڵكەوتووە.
19_ كێوی تاڵە سەختە: كە جیرانی دوو ئاوایی دەرەدزان و شەریفئاوایە.
20_ كێوی باینچوب: لە كێوی مامۆخەوە وەردەگێڕێ و بەرانبەری ئاوایی باینچوبە.
21_ كێوی داڵاش: یەكێكە لە جەلەكێوەكانی چلچەمە. كە بە سەر ئاوایی قزڵبڵاغ و دۆزەخدەڕرەدا زاڵە.
22_ كێوی هەزارمێرو: لە لای یاڵی كەڵبا و یاڵی چلچەمە و كێوی دووبرادا هەڵكەوتووە.
23_ كێوی سوڵتان: یەكێكە لە جەلەكێوەكانی چلچەمە كە لە پشت ئاوایی نرگسلە هەڵكەوتووە.
24_ كێوی قجە و كێوی كۆنە قاژ: كە لە لایەكەوە بە كێوی سوڵتانەوە نووساوە و لە لایەكیترەوە بە كێوی ئاغزەتووەوە نووساوە.
25_ كێوی سوڵتان و ئاغزەتوو: كێوێكی بڵیندە لە جهلەكێوەكانی چلچەمە بە ناوی سەحابەیەكە كە لە ویكاندا كوژراوە و لەو بڵینداییەدا نێژراوە.
26_ كێوی چەشمەی كانیبا: لە خوار كێوی سوڵانە سوختەدایە و لە مەڵبەندی ئاوایی توكلاندا هەڵكەوتووە، كە وا باو بووه هەركەسێك لەشی ماسیبا دەهاتە سەر ئەوكانییە و ئاوەكەی دەخواردهوه و خۆی پێ دەشت چاك دەبووەوە.
27_ كێوەكانی مێران: كە نووساوە بە ئاواییەكانی تووكەڵان و شاقەڵاو، كە لە مەڵبەندی دیواندەرەدا هەڵكەوتووە و جیرانیكانی زێڕینەیە كە لە واقێعدا دەتوانین بڵێن كە گەورەترین كانگای گیای مزرە و پنگە كێوییە.
28_ پەپوولە بەهار: یەكێكیترە لە كێوەكانی چلچەمە كە هەموو كات پەپوولە و باڵندەكانی چكۆلەی تێدا دەژین.
29_ كێوی باشورتی: یەكێكە لە جەلەكێوەكانی چلچەمە كە گوڵ و گیای بۆنخۆشی زۆری لێیە و ناوی دیكەی ئەو كێوە گوڵ زەردە كە زۆرتری گوڵەكانی ئەو كێوە و هەروەها داوێنی كێوەكە بە ڕەنگی زەردە.
30_ كێوی سوڵانە سەختە: ناوچەیەكی سەخت و دژوارە كە گوڵی سوڵانی زۆرە (گوڵی پامچاڵ).
31_ كێوی گاوەلان: لان یانی هێلانە، خانوو و گاوە گیایەكە كە لە قەدیمدا بۆ سووتاندنی سوختی تەنوور و كورەی ناوماڵ كەڵكیان لێ وەردەگرت.
32_ كێوی قەبر دۆمە: لە مابەینی كێوی سوڵتان ئاغزەتووە و كێوی دووبرادا هەڵكەوتووە. كە یەكێكە لە لووتكە بەرزەكانی چلچەمە. لە سەر ئەو كێوە قەبری دۆمێك هەیە كە ئەو كێوەش بە ناوەوە مەنشوورە.
33_ كێوی ولوشار: كە هەڵكەوتووە لە بەینی ئاواییەكانی گوڵچێهرە سۆفی بەدە دایە.
34_ كێوی بەرد مەلاخدر: ناوی یەكێكە لە لووتكە بەرزەكانی كێوی چلچەمە كە جێگەی ڕاوی كەسێك بووە بە ناوی مەلا خدر.
لە دوییدا بە پێویستی دەزانم ناوی چەند جێگە هەواری مەنشوور لە مەڵبەندی چلچەمەدا بێنم:
ئهلف_ هەواری قوڵنگ ئەحمەد خدر: ئەو هەوارە بە ناوی كەسێكەوە كە جاف بووە لە مابەینی ئاواییەكانی دەرەدزان و شاقەڵادایە و لە باكووری ڕۆژهەڵاتی دیوانەدەرەدا هەڵكەوتووە.
ب_ هەواری میكائیلە كوێرە: سەر عەشیرەیی جافەكان بووە پێشخۆرانەی داوە بە دەوڵەت و لە مەڵبەندی بازیان كە ناوچەیەكی گەرمەسێر لە كوردستان باشوورە بۆ لەوەڕاندنی پەزەكانی خۆیان هاتوون بۆ مەڵبەندی مابەین ئاواییەكانی شاقەڵا و دەرەدزان كە ئێستاش قەبری ئەوان شوێنەوارەكەی بە باشی پێوە دیارە.
ج_ هەواری كانی چاوڕەش: لە داوێنی لووتكەی شانشینی چلچەمە بە ناوی خاوەن هەوارەكەوە كە ژنێكی چاوڕەش بووە ناو نراوە و كانییەكە ئاوی زۆر سارد و پڕ ئاوی هەیە.
د_ هەواری جەمین: زۆر خۆش ئاو و هەوایە، پڕ لە هەموو جۆرە گیا و گوڵێكە و لە بەینی ئاوایی دەرەدزاندا هەڵكەوتووە و بە ناوی جەمین خاوەن هەوارەكە ناو نراوە.
ه_ هەواری كانی زوڵێخا: بە ناوی زوڵێخا خاوەن هەوارەكەوە ناو نراوە. لەو ناوانەوه دەردەكەوێ كە ژنی كورد لە بەڕێوبردنی كار و ئەركی ئاژەڵداریدا ڕۆلی تایبەتی بووە و كەسایەتی جیاوازی خۆی نیشان داوە و چون هەموو بەرهەمهێنەر بوون زۆرتری ئەو جێگا و هەوارانەی بە ناوە كراوە و ماوەتەوە.
و_ هەواری موستەفاخان: لە داوێنی كێوی زێڕئاوا لە 25كیلومتری باشووری ڕۆژئاوای شاری دیواندەرەدا هەڵكەوتووە، موستەفاخان كاتێ كە شەریفوددهوڵەی قاجار حوكمڕانی كوردستان بووە و لەگەڵ عەشایەری مەنەمی تەورێز لە 25 كیلومتری ڕۆژئاوای دیواندەرە لەگەڵ 70 نەفەردا كوژراوە كە لە قسان شەڕەكە بۆ گرتنی لەوەڕگەی زۆرتر بووە و لە داوێنی كێوی زێڕئاوا ئێستاش كە خانووبەرە و قەبرستان و چاڵاوی موستەفاخان دەبینرێ كە شان و شكۆی ئاژەڵداری موستەفاخان نیشان دەدا.
Your Comment