AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٣ ١٠:١٨

کومیتەی مافی پەرلەمانی عێراق:

هەڵبژاردنی پێشوختەی پەرلەمانی عێراق لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە دەچێت

هەڵبژاردنی پێشوختەی پەرلەمانی عێراق لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە دەچێت

جێگری سەرۆکی کومیتەی مافی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمان لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، حەمید غزی جێگری سەرۆکی کومیتەی مافی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەو وڵاتە لێدوانی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ئەو بارەوە وتی: تا ئێستا داواکاریەک لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە بۆ چاکسازی یاسای هەلبژاردنەکان پێشکەش نەکراوە. جگە لە ئەوەش، ئێستاکە پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئارادا نییە.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە ڕایگەیاند: بە پێی ئەوەی کە هیچ داواکاریەکی فەرمی لەلایەن کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانەوە لەسەر دواخستنی کاتی هەڵبژاردنەکای پەرلەمان نەهاتووەتە ئاراوە، کەواتە هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە دەچێت.

News ID 37738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha