AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٣ ٠٩:٤١

لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا؛

فراکسیۆنی ئەهلی سوننەی مەجلیس لە هەڵبژاردنەکان، پاڵپشتی خۆی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕاگەیاند

 فراکسیۆنی ئەهلی سوننەی مەجلیس لە هەڵبژاردنەکان، پاڵپشتی خۆی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕاگەیاند

فراکسیۆنی ئەهلی سوننەی مەجلیس لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا لە هەڵبژاردنەکان، پاڵپشتی خۆی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فراکسیۆنی ئەهلی سوننەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: لە گفتوگۆکانی فراکسیۆن لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە زانایان و هەڵکەوتەکانی ناوچە سوننەنشینەکان، ئەندامانی فراکسیۆنی ئەهلی سوننەی مەجلیسی یازدەیەم بە زۆرینەی دەنگ پاڵپشتی یەکلایی خۆیانیان لە کاندید بوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیێندراوە فەرمیەکەی فراکسیۆنی ئەهلی سوننەی مەجلیس هاتووە؛ دوای سەرەنجدان بە بەرنامەی کاندیداکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری، دیبەیتەکان و گفتوگۆکانیان، فراکسیۆنی ئەهلی سوننە بە زۆرینەی دەنگ پاڵپشتی یەکلایی خۆیی لە کاندید بوونی ئایەتوڵڵا رەئیسی ڕادەگەیێنێت و چاوەڕوانی دەکرێت خەڵک لە ڕۆژی 28 ی جۆزەردانی 1400 پالثشتی پێویست لە ناوبراو بکەن تا بەستێن بۆ چارەسەری کێشەکان خۆش ببێت.

News ID 37736

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha