AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١٧ ٢٣:٠٣

سکرێتری گشتیی جەماوەری مانگی سوور هەواڵی دا؛

ئەگەری گەیشتنی وەجبەی نوێی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵات لەم حەوتەدا

ئەگەری گەیشتنی وەجبەی نوێی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵات لەم حەوتەدا

سکرێتری گشتیی جەماوەری مانگی سوور وتی: هەوڵ ئەدەین لەم حەوتەدا، وەجبەی ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە وڵات بەڵام کاتی گەیشتنی دیار نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەدحەسەن قوسیان سەبارەت بە دۆخی هاوردە کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵات، وتی: هەوڵ ئەدەین بەم زوانە وەجبەی نوێی ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە وڵات بەڵام بە هۆی بارودۆخی سنووردار کردنەوەکان بە هۆی گەمارۆکان، ئێستە ناتوانین ناوی وڵاتی دەستپێک و ڕێژەی وەجبەکان ڕابگەینین.

ئەو لە وڵام دانەوە بەم پرسیارە کە وەجبەی نوێی کۆرۆنا کەی دێتە ناو ولاتەوە؟ وتی: هەوڵ ئەدەین لەم حەوتەیە و بە گشتیی تا کۆتایی جۆزەردان بێنینە وڵاتەوە.

هەروەها ڕوونی کردەوە: بەختەوەرانە وتووێژەکان بۆ هاوردە کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا 80 لەسەد پێشکەوتنی بووە و ئێستە لە دۆخێکی باش داین و ڕایدەگەینین هاووڵاتیان نیگەرانی کەم بوونی ڤاکسین نەبن.

News ID 37665

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha