ئازەربایجانی ڕۆژاوا پلەی یەکەمی پاشکەوتی زێڕ لە ئێرانی هەیە

سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە بواری بەردە ڕازاوەکاندا لە ڕیزی یەکەمەکانی وڵات و هەروەها لە بواری پاشکەوتی زێڕیشدا پلەی یەکەمی هەیە.

بە پێێ هەواڵی مێهر، غوڵامڕەزا بابایی لەم بارەوە وتی: پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەفرایەتی زۆری لە بواری پیشەیی، کانزا و بازرگانی بۆ سەرمایەدانانی ناوخۆیی و دەرەکی هەیە و سەرچاوەی سروشتی زۆر وەکوو کانزای زێڕ، زیو، جیوە و هەموو جۆرەکانی بەردی ڕازاوەی هەیە.

بابایی وتیشی: ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە بواری بەردە ڕازاوەکاندا لە ڕیزی یەکەمەکانی وڵات و هەروەها لە بواری پاشکەوتی زێڕیشدا پلەی یەکەمی هەیە.

ئەو داکۆکی کرد: بۆ کەڵک وەرگرتنی باشتر لە مادە کانزاییەکانی پارێزگا دەبێ یەکەکانی بەرهەم هێنان و پیشەی بچووک ساز بکرێت.

سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشە، کانزا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا پێی وایە ئەم کارە دەبێتە هۆی پێک هاتنی کاروپیشە و هەروەها سامانی زۆر بۆ ناوچە هەژارەکانی پارێزگا و جێبەجێ کردنی سیاسەتی ئابووری خەڵکیی.

ئەو وتیشی: بە پێی ئەو دەفرایەتییانە کە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا هەیەتی، گەر یەکە پیشەیی، کانزایی و بازرگانییەکان ئەرکی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن، بێگومان سەرکەوتنێکی گەورە دێتە ئاراوە.

News Code 37648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha