بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ماڵپه‌ڕى سه‌ته‌لایتى كوردستان كه میدیاى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا پێنج پێشمه‌رگه کوژراون.
دواى چه‌ند خوله‌كێك له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى، ئه‌و هه‌واڵه له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا سڕایه‌وه‌و سه‌ربه‌ست له‌زگین بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردوهو وتویهتى:"لەهێرشێکدا پێنج پێشمەرگەی زێرەڤانی لەچیای مەتینی سنووری قەزای ئامێدی کوژراون و چوار پێشمەرگەش برینداربوون".
ئه‌وه‌شى باسكردووه کە هێزێکی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەچیای مەتین کەوتوونەتە کەمینێکی پەکەکەو پێنج پێشمەرگەمان گیانیان لە دەستداوە چواری دیکەش بریندارن.
لاى خۆیشیه‌وه میدیاكانى نزیك لهپەکەکە ئاشكرایكردوه، پارتی لەکاتژمێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزێکی زۆری سەربازیی بەرەو ناوچەکانی پە کەکە لەئامێدیو مەتینا جوڵه پێكردوه.
لێدوانی دژبەیەک ئەدرێت;
شەڕی نێوان پیشمەرگە و پەکەکە لە دهۆک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

شەڕی نێوان پەکەکە و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە دەڤەری ئامێدی چەند کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
News ID 37633
Your Comment