قۆڵبەست کرانی ٣٠ کەس لە کەرتی  ڕۆژاوایی/ حەماس: هەینی ڕۆژی تووڕەییە

سەربازانی ڕژیمی زایۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوایی و ٣٠ فەلەستینیان قۆڵبەست کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فەلەستین ئەلیەوم، کردەوە دژبەرانەکانی سەربازانی زایۆنی دژی فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان درێژەی هەیە. سەربازانی ڕژیمی زایۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرانەی باختەری.

بەدوای هێرش کردنی زایۆنیستەکان بۆ کەرانەی باختەری، پێکدادانی قورس لە نێوان ئەوان و شارۆمەندە فەلەستینییەکاندا ڕووی دا. زایۆنیستەکان لە گازی فرمێسک ڕێژ و گولە دژی فەلەستینییەکان کەڵکیان وەرگرت.

لە هەواڵە بڵاوکراوەکاندا نووسراوە پاش ئەم هێرش کردنە، ٣٠ شارۆمەندی فەلەستینی بێ هۆکار قۆڵبەست کران. لە رۆژانی ڕابردووشدا دەیان کەس لە فەلەستین قۆڵبەست کراون.

بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە بڵاوکراوەیەکدا داکۆکی کرد: هێرشی شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان بۆ شار و گوندەکانی کەرانەی باختەری و هێرش بۆ مزگەوتی ئەقسا، هەوڵێک بۆ پاراستنی پێکهاتەی سیاسی ڕژیمی زایۆنی پاش شەڕی ١٢ ڕۆژەیە.

ئەم بزووتنەوە ڕوونی کردەوە: هەینی داهاتوو وەکوو "ڕۆژی تووڕەیی" ڕادەگەینین و فەلەستینییەکان بۆ ڕێپێوانێکی بەربڵاو دژی ڕژیمی زایۆنی بانگهێشت دەکەین.

News Code 37591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =