بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت جۆبایدن یەکەم بودجەی بەرگری خۆیی زیاتر لە 750 ملیار دۆلاری بۆ ساڵی دارایی 2022 پێشکەشی کۆنگرە کردووە. بەشێک لە ئەو بودجە بۆ یارمەتی سەربازی بە گرووپە هاوبەشەکانی ئەمریکا لە شەڕ دژی داعش لە عێراق و سووریا تەرخان کراوە.
دەوڵەتی بایدن 522 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتی سەربازی بە هێزگەلێک لە عێراق و سووریا تەرخان کردووە کە بەشێکی بە کوردەکان لە ئەو دوو وڵاتە تەرخان دەکرێت. ئەمریکا بەشێک لە ئەو بودجە بۆ پەروەردە و تەیار کردنی هێزە کوردییەکان لە سوووریا و پێشمەرگەی هەرێم خەرج دەکات.
بەم حاڵەوە، لە بەراورد لەگەڵ بودجەی داواکراو لەلایەن بایدنەوە لە کۆنگرە و دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، ڕێژەی بودجەی تەرخان کراو بۆ یارمەتی بە هێزە هاوبەشەکان لە عێراق و سووریا نزیک بە 200 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە و لە 710 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2021 بۆ 522 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2022 کەمی کردووە.
هێشتا دیار نییە، چ ڕێژەیەک لە ئەو یارمەتیانە بە هێزە کوردییەکان لە سووریا و پێشمەرگە تەرخان کراوە.
Your Comment