AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٤ ٠٩:٣٣

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین:

ژمارەی شەهیدەکانی هێرشە 12 ڕۆژەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ 253 بەرز بووەوە

ژمارەی شەهیدەکانی هێرشە 12 ڕۆژەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ  253 بەرز بووەوە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ژامرەی شەهیدانی هێرشە 12 ڕۆژەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ 253 کەس بەرز بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین یەوم، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دوایین ئاماری شەهیدانی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی هێرشە 12 ڕۆژەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەییشتووەتە 253 کەس. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە ئەو هێرشانە هەروەها هەزار و 948 کەسیش بریندار بوون.

شەڕی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لەگەڵ ئیسرائیل لە ژێرناوی شمشیری قودس لە کۆتاییدا بەرەبەیانی هەینی دوای ڕاگەیاندنی ئاگربڕ، کۆتایی هات. هەر ئەو جۆرە کە پێش بینی دەکرا، ئیسرائی سەرەڕای قسەی قۆڕی فراوان، لەژێر گوشاری هێرشە مووشەکی و بەربڵاوەکانی گرووپەکانی بەرخۆدان لە کۆتایی ئاگربڕی قبوول کرد.

News ID 37481

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha