AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٣ ٠٨:٣٥

بە هاوڕێی شاندێکی باڵای ئابوری؛

سەردانی پارێزگاری سلێمانی بۆ سنە/ بەشداریی له کۆبوونەوەی ئابوری بانە

سەردانی پارێزگاری سلێمانی بۆ سنە/ بەشداریی له کۆبوونەوەی ئابوری بانە

پارێزگاری سلێمانی بە مەبەستی دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ بەرپرسانی پارێزگا، بەشدری لە کۆنفڕانسی ئابووری بانە و هەروەها بەشداری لە کرانەوەی چەند پرۆژەی گەشتیاری سەردانی کوردستان دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، هەواڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی دوێنێ گەیشتە پارێزگای کوردستان و لە سنووری باشماخ لە لایەن پارێزگاری کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا.

ئەو پاشان بۆ سنە سەفەری کرد و بریارە ئەمڕۆ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای پارێزگا دیدار و چاوپێکەوتن بەڕێوە ببەن و پاشان لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی چەند پرۆژەی فەرهەنگی و گەشتیاری وەکوو زیپ لاینی ئاویەر، پارکی ئێرانییەکان، گەورەترین پەیکەرەی ئێران بەشداری بکات.

هەواڵ ئەبووبەکر و شاندی هاوڕێی ڕۆژی سێشەمە سەردانی بانە دەکەن و لە کۆنفڕانسی ئابووریدا بەشدار دەبن. سەردانی ناوچەی تایبەتی بازرگانی بانە لە نزیکی سنووری سەیرانبەند لە دیکەی بەرنامەکانی سەفەری پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیندراوە.

News ID 37462

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha