ڤاکسینی نوێ بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ چەند جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەم دەهێنرێت

لێکۆڵەرانی ناوەندێکی لێکۆڵینەوەیی سەرقاڵی بەرهەم هێنانی جۆرێک لە ڤاکسینن کە مرۆڤ لە بەرانبەر چەند جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەپارێزێت.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بیزنێس ئینسایدر، بنەماڵەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەربڵاوە و لێکۆڵەران بڕوایان وایە کە لە داهاتوودا دەکرێ ڤاکسینێک بەرهەم بهێنرێت کە مرۆڤ لە بەرانبەر چەندین جۆری ئەو ڤایرۆسە بپارێزێت.

هەر بەم بۆنەوە گرووپێک لە لێکۆڵەرانی ئەنیستیتۆی گەشەی ڤاکسین لە زانکۆی دوکی ئەمریکا، ڤاکسینی پان کۆرۆنایان بەرهەم هێناوە کە ڕەنگە مرۆڤ لە بەرانبەر چەندین جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزێت.هەروەها ئەم ڤاکسینە توانای پاراستنی مرۆڤ لە ڤایرۆسی سارسیشی هەیە کە لە ساڵی 2003 تەشەنەی سەندبوو.

لێکۆڵەران هیوادارن ڤاکسینێکی پان ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەم بێنن کە بە گشتیی تووشبوون بەم نەخۆشییە چارەسەر بکات.

News Code 37390

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha