بە پێی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجامدا، وتی: لەم دانیشتنەدا ئاکامی دانوستانەکان کە زیاتر لە دوو حەوتە درێژەی بووە، لێک ئەدرێتەوە و دیسانەوە لیژنەکان بۆ ڕاوێژ دەگەڕێنەوە بۆ پایتەختی وڵاتەکەیان.
ئەو وتی: لە دوو حەوتەی پێشوودا پێشکەوتنی باشمان بووە و چەند بابەتی سەرەکی ماوە کە پێویستییان بە لێکدانەوە و بڕیار دان لە پایتەخت هەیە. هیوادارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم بابەتە بگاتە ئەنجام.
ناوبراو وتیشی: دانیشتنی جۆراوجۆر لە هەموو ئاستەکان و بە شێوەی دوو لایەنە و چەند لایەنە لە ڤیەن بەڕێوە چوو و لە هەمووی ئەوانەدا هەوڵمان داوە لە سەر ئەو بابەتانە کە جیاوازی بیروڕا هەیە، ڕێککەوین یان جیاوازییەکان کەمتر بکەینەوە. ئێستا کاتی گەڕانەوە بۆ تاران و بڕیار دانە بۆ ئەوەی بتوانین دانوستانەکان درێژە بدەین.
Your Comment