بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئسیماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین حەماس لە نامەیەکی نوێدا بۆ ڕێبەری شۆڕش جەنایەتە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل دژی قودس، گەڕەکی شێخ جەڕاح، زمگەوتی ئەقسا، غەززە و ناوچە داگیرکراوەکانی 1948 ی شی کردەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەنیە لە ئەو نامەیەدا باسەی کردوو کە بە پێی توند بوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین ، پێوەندی بەربڵاوم لەگەڵ لایەنی جیاواز گرتووە و داوای ڕاگیرانی هێرشەکانی ئیسرائیلم کردووە و جەختیشم کردووە کە ئەو هێرشانە بێ وەڵام نابن.
ئسیماعیل هەنیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە دوژمی جەنایەتکار بە کوشندەترین چەکەکان هێرش دەکاتە سەر فەلەستین و خۆپیشاندەران لە ناوچە داگیرکراوەکانی 1948.
ناوبراو وتیشی ئێمە لە ئەو پێوەندیەدا داوای هەڵوێستی قایم و بەپەلە و بەسیجی ئیسلامی و عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ هان دانی ئیسرائیل بۆ ڕاگیرانی هێرشەکانی دژی غەززە و بە گشطی فەلەستین دەکەین.
Your Comment