AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٨ ٠٨:٤٧

مێدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند؛

هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر ئیسرائیل / ئاوارەیی 52 هەزار کەس لە غەززەوە

هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر ئیسرائیل / ئاوارەیی 52 هەزار کەس لە غەززەوە

مێدیا فەلەستینییەکان لە هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بۆ سەر شارۆچکە زایۆنی نشییەکانی ئیسرائیل هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارۆچکەی زایۆنی نشینی نتیفوت، لە کاتژمێرە کۆتاییەکانی شەوی دووشەممە لەلایەن کەتیبەکانی قسامەوە کرایە ئامانج.

کەمبوونی 46 لەسەدی دەرمان و ئاوارەی 52 هەزار کەس لە غەززە
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم 52 هەزار کەس ئاوارە بوون و نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچە لەگەل کەمبوونی 46 لەسەدی دەرمان و 36 لەسەدی جیهازاتی پزیشکی بەرەوڕوویە.
خەسار مادەی لە غەززە، وێران بوونی 6 نەخۆشخانە و 9ناوەندی دەرمانی
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ماوەی 9 ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا بووەتە هۆی کاول بوونی 9 ناوەندی دەرمانی و 6 نەخۆشخانە، 132 باڵەخانە و 316 یەکەی نیشتەجێی.
خۆپیشاندانی دژە ئیسرائیلی لە ڕاموڵڵا
هاووڵاتیانی فەلەستینی دانیشتووی ڕاموڵڵا بە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێک وێڕای دەربڕی هاودڵی لەگەڵ دانیشتووانی کەرتی غەززە، دژایەتی خۆیانیان لەگەڵ جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە سەرتاسەری فەلەستین دەربڕی.
بوردمانی 11 خانووبەرە لە کەرتی غەززە
11 خانووی نیشتەجێیی لە کەرتی غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن شەڕەکەرەکانی ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.

هاویشتنی 90 موشەک لە غەززەوە بەرەو ئیسرائیلیەکان

سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 90 موشەک لە لایەن گرووپەکانی بەرخۆدانەوە لە غەززەوە بەرەو ناوچە داکیرکراوەکانی فەلەستین تەقێندراوە.

هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر ئیسرائیل / ئاوارەیی 52 هەزار کەس لە غەززەوە

ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە 212

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانییەکانی هێرشی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە 212 شەهید و هەزار و 400 بریندار.

هێرشی تۆپخانەیی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

هەندێک گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە کە باس لە هێرشی تۆپخانەیی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دەکەن. بە پێی پاگەندەی سوپای ئیسرائیل، شەش مووشەک لەلایەن لوبنانەوە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کراوە، بەڵام وادیارە سەرجەمیان لە خاکی لوبنان کەوتوونەتە خوارەوە. سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند کە یەکینە تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل بەرەو ئەو شوێنانەی کە مووشەکیان لێوە هاوێژراوە، هێرشیان کردووە.

فەرمانی کرانەوە پەناگەکان لە سنووری فەلەستینی داگیرکراو لەگەل لوبنان

مێدیاکان لە هاویشتنی منەوەر لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەرەو ناوچەیەک لە سنوورە باشوورییەکانی لوبنان هەواڵیان دا. لە ڕاپۆرتەکاندا هەروەها باس کراوە کە سەربازانی ئیسرائیل بەردەوام بەرەو شارۆچکەی کفرشوبا منەوەریان هاویشتووە. بە پێێ ڕاگەیاندنی هەواڵنێری ئەلجەزیرە، بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل فەرمانیان داوە تا پەناگە سنوورییەکان لەگەڵ لوبنان بکرێنەوە.

News ID 37367

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha