بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی قسەکانی خۆیی بە ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی فەلەستین و غەززە دەستپێکرد.
ناوبراو وتیشی: بە داخەوە لە سێبەری پاڵپشتی هەندێک دەوڵەتی ڕۆژاوایی هێرشەکانی ئیسرائیل زیادی کردووە و خەڵکی فەلەستینیش بۆ بەدەست هێنانی نافی خۆیان شەڕ دەکەن و ئەوە مافی خۆیانە کە تا دەستخستنەوەی سەرجەم مافەکانیان، بەرخۆدان و خۆڕاگری ڕەوا بکەن.
ڕێککەوتنی سەرەتایی لە دانوستانی ڤیەنا بوونی نییە
سەعید خەتیب زادە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هەندێک هەواڵ لەسەر ڕیککەوتنی سەرەتایی ئێران و 4+1 ڕایگەیاند: هێشتا گفتوگۆکان لە ڤیەنا درێژەی هەیە و هەر سێ کارگرووپە چالاکەکەی دانوستانەکان، کاری خۆیان ئەنجام دەدەن.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بابەتێک بە ناوی ڕێککەوتنی سەرەتایی لە دانوستانەکانی ڤیەنا بوونی نییە، وتی: هیچ ڕێککەوتنێک ناکرێت مەگەر ئەوەی کە سەبارەت بە هەموو شتەکان ڕێککەوتن بکرێت.
Your Comment