هەستانەوەی گشتیی کۆمەڵگای ڕۆژاوایی/ جیهان لە گەل فەلستین هاودەنگ دەبێت

لە حاڵێکدا کە دەوڵەتە ڕۆژاواییەکان چاوپۆشی لە مافی بەرگری لە خەڵکی فەلستین دەکەن، کۆمەڵگای ڕۆژاوایی بە تایبەت ئەورووپا ڕوانینێکی نوێیان سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، زیاتر لە یەک حەوتە لە قۆناغی نوێی گۆڕانەکان لە کەرانەی باختەری و غەزە تێدەپەڕێ. سەرەتا تەنیا بینەری بەرخۆدانی گەڕەکی شێخ جەڕاح بووین کەچی ئێستا نەک هەر خەڵکی شارەکانی فەلستین بەڵکوو هەموو جیهان و بە تایبەت ئەورووپا لەو ئاکارەی ڕژیمی زایۆنی تووڕەن.
دووشەمەی پێشوو پاش ئەوەی کە بەرەی بەرخۆدان لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی هاتە نێو مەیدانەوە، هێرشی ئاسمانی ئەم ڕژیمە داگیرکەرەش دەستی پێ کرد و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی فەلستین کوژران و بریندار بوون.
لە حاڵێکدا کە دەوڵەتە ڕۆژاواییەکان چاوپۆشی لە مافی بەرگری لە خەڵکی فەلستین دەکەن، کۆمەڵگای ڕۆژاوایی بە تایبەت ئەورووپا ڕوانینێکی نوێیان سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی هەیە.

هەستانەوەی گشتیی کۆمەڵگای ڕۆژاوایی/ جیهان لە گەل فەلستین هاودەنگ دەبێت


ناڕەزایی خەڵکی وڵاتە ڕۆژاواییەکان دژی کردەوەی ڕژیمی زایۆنی
وێدەچێ خەڵکی ڕۆژاوا وەخەبەر هاتوون و لە زۆر وڵاتدا وەکوو ئینگلیس، ئاڵمان، ئوتریش، فەڕانسە، دانمارک و تەنانەت ئەوسترالیا دەنگی ناڕەزایی دژی ڕژیمی زایۆنی هەڵدێنن بە هیوای ئەوەی کە بەرپرسانی وڵاتەکانیان وشیار و ئاگادار ببنەوە.
لە ناوەڕاستی حەوتەی پێشوو کە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ غەزە دەستی پێ کرد، بینیمان پشتیوانانی فەلستین لە شاری واشینتۆن دی سی ئەمریکا بە ڕێپێوانێک لە مەودای وەزارەتی دەرەوە و کۆشکی سپی داوای ڕاگرتنی پشتیوانی ماڵی ئەمریکا لە تێل ئاڤیڤیان کرد.
لە نیویۆرکیش خەڵک لە بەرانبەر کۆنسولگەری ڕژیمی زایۆنی داکۆکیان کردە سەر ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان دژی غەزە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە زایۆنیستەکانی دانیشتووی ئەمریکا کۆبوونەوەکانی خەڵکیان تێک دا.
لە دوێنێوە هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی هێرش دژی میلەتی فەلستین، خەڵکی وڵاتە ڕۆژاواییەکان جم و جۆڵێکی زۆرتر بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئەو وڵاتە نیشان ئەدەن.

هەستانەوەی گشتیی کۆمەڵگای ڕۆژاوایی/ جیهان لە گەل فەلستین هاودەنگ دەبێت

ئاگردانی ئاڵای ئیسرائیل لە وڵاتە ڕۆژاواییەکان
خەڵکی واشینتۆن، نیویۆرک، لەندەن و ... لەو شارانە بوون کە هەر لە سەرەتاوە هاودەنگی و پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی فەلستین ڕاگەیاند و پاش درێژەی هێرشە دڕندانەکانی ئیسرائیل دیسانەوە خەڵکی شارەکانی کۆلن، هانۆفێر، فرانکفۆرت، هامبۆرگ، ئیشتوتگارت و ... ڕێپێوانیان بەڕێوە برد و ئاڵای ئیسرائیلیان ئاگر دا.
لە شارەکانی وڵاتی ئەوسترالیاش هەزاران کەس دروشمی "فەلستین و غەزە ئازاد بکەن"یان دەدا و هەروەها تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن و زۆر وڵاتیتر هەر بەم شێوە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل و بەر دەم مزگەوتەکان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و دژی ڕژیمی زایۆنی دروشمیان دا.
ئەم کردەوانە کە نیشاندەری ئاگاداری خەڵکی جیهان لە بەرانبەر دۆخی فەلستینە، دەسەلمێنێ کە دەوڵەتە ڕۆژاواییەکان بە پڕوپاگەندەی درۆیین ناتوانن خەڵکی جیهان فریو دەن.

News Code 37325

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =