بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی هەڵەبجە بەشارپرێسی راگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر12 چەند کەسێک بە ماتۆرسکێل چونەتە سەر و مه‌زاری ئه‌بو عوبێده‌ی ئه‌نساری هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له گوندی عه‌بابه‌یلێی نزیك هه‌ڵه‌بجه‌و تایەیان تێدا سوتاندوە بەوەش هەوڵدراوە مەزارەكە بسوتێنرێت.
بەوتەی سەرچاوەكەی پۆلیس دیار نییە كە مەبەستی ئەو كارە سوتاندنی مەزارەكە بووە یان نا، بەڵام لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.
هەر لەسەر رووداوەكە ئەنجومەنی گوندی عەبابەیلێ لە ڕاگەیاندراوێک داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن بەزوویی ئەو كەسانە بدۆزنەوە كە بەو كارە هەستاون و جەخت لەوە دەكاتەوە كە بێگومان ئەوە دەستێکی گێرە شێوێن و ترسنۆکانەیە.
Your Comment