ئێران بەهێزترین وڵاتی بەرەی بەرخۆدانە/ لە پاڵ گەلی فەلەستینین

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس وتی: گەلی فەلەستین شیاوی پاراستنی قودس و نیشمان و مافی خۆی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس وتی: گەلی فەلەستین شیاوی پاراستنی قودس و نیشمان و مافی خۆی هەیە. گەلی فەلەستین شیاوی بەرگری لە نیشتمانی خۆی هەیە و ئێمەش لە پاڵ ئەوان وەستاوین.

ناوبراو لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند کە لە قسەکانی ئەمڕۆ لە سەر دوو بابەتی سەرەکی هاوپەیوەند بە لوبنان قسە دەکەم کە بۆ ئیسرائیلیش زۆر گرینگن. یەکەمیان دیاری کردنی سنووری دەریایی و پرسی دووهەمی مانۆڕێکە کە ئیسرائیل لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەست پێدەکات و چەندین هەفتە دەخایێنێت.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە ئەو لێدوانەدا جەختی کرد کە سەقامگیری نەتەوەی فەلەستین و پابەند بوونی بە مافی خۆیان و لەبیر نەکردنی پرسی قودس بابەتێکی بنەڕەتییە کە ڕەوایی دەبەخشێتە بەرخۆدان.

ناوبراو لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە گرینگترین و پرسێک کە ئەبێ لە بواری مەیدانی جێ بەجێ بکرێت، کێشانی هێڵی غەزە و مووشەکەکانی بۆ هێڵی پێکدادانەکانە. ئەو بابەتە دەتوانێت ئاسۆیەکی گەورە لە ڕێگای بەرخۆدان بکاتەوە. فەلەستینیەکان نە لە دەوڵەتەکەیان و نە لە قودس دەست ناکێشن.

هەموو سیاسەتەکانی ئیسرائیل لەسەر ئێران شکستی هێناوە

نەسروڵڵا لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کرد کە هەموو حەسێب و سیاسەتەکانی ئیسرائیل لەسەر پرسی ئێران و ڕاگیرتنی چالاکی ناڤۆکی ئەو وڵاتە شکستی هێناوە. ئێران لە قۆناغی مەترسی پەڕیەوەتەوە و بیر کردنەوە لە سەر شەڕی ئێران و ئەمریکا کۆتایی هاتووە.

کاردانەوەی نەسروڵڵا بە بابەتی گفتوگۆکانی ئێران و عەرەبستان

ئەمینداری گشتی، ئەو گفتوگۆگەلەی حزبوڵڵا هەروەها بە ئاماژە بە پرسی گفتوگۆکانی ئێران و عەرەبستان ئەرێنی وەسف کرد و جەختی کرد کە ئێمە هەر جۆرە دانوستانێک کە ببێتە هۆی ئاسایشی ناوچەکە و هێزی بەرەی بەرخۆدان قبوول دەکەین. ئێران لە دژی هاوپەیمانەکانی خۆی سازش ناکات و نە سووریا و نە بەرخۆدانیش دەفرۆشێت و کەسانێک ئەبێ نیگەران بن کە هاوپەیمانی عەرەبستانن نەک ئێران.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: لە هەر حاڵدا، لە ڕۆژی جیهانی قودس ئەرکی هەمووی ئێمە پاڵپشتی لە پرسی فەلەستینییەکانە و ئەبێ ئەو خەڵکە لە گەییشتن بە ئامانجەکەیان یارمەتی بدەین.

سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە داڕشتنی سنووری دەریایی لەبنان وتی کە ئەوە دەولەتی لوبنانە کە ئەبێ لەو بوارەوە هەوڵ بدات ئێمە هیچ دەستێوەردانێک ناکەین و تا ئێستاش نەمانکردووە بەڵام ئەرکی دەوڵەتە کە بەرژەوەندی گەلی لوبنان لەبەرچاو بگرێت.

ناوبراو هاوپەیوەند بە مانۆڕی سەربازی ئیسرائیلیش وتی کە ئێمەش هاوکات لەگەڵ ئەو مانۆڕە هەنگاوی ئارام و دوور لە چاوی کامێراکان دەنێین تا ئامادەیی تەواومان لە بەرانبەر ئیسرائیل هەبێت.

نەسروڵلا وتیشی: بە دوژمنی ئیسرائیلی هۆشدار دەدەین کە بەرخۆدان هیچ جۆرە جووڵەیەکی دەستێوەردانانە لە ڕەوتی ئەو مانۆڕە قبوول ناکات و چاوەڕوانین کە بچووکترین دەستدرێژیەک نەکرێتە سەر خاکی لوبان، چونکوو بەرخۆدان وەڵامی توند دەداتەوە.

News Code 37201

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =