AP ١٤٠٠ گوڵان ١٧ ١٢:٢١

بەیاننامەی بزووتنەوەی نوجەبا بە بۆنەی ڕۆژی قودس؛

ئیسرائیل گۆشەگیر بووە/ئازادکردنی قودس؛ئامانجی مووشەکەکانە

ئیسرائیل گۆشەگیر بووە/ئازادکردنی قودس؛ئامانجی مووشەکەکانە

بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە بەیاننامەیەکدا وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە چەکی بەرخۆدان بە ئامانجی ئازادی قودس دەهاوێژرێت، لە گۆشەگیر بوونی بێ وێنەی ئیسرائیل هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی قودس، ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە سیاسەتەکانی شکستی هێناوە و ئێستاکە زایۆنیزم بۆ یەکەم جار لە درێژایی مێژوودا چووەتە هەڵوێستی بەرگرییەوە کە ئەویش بەهۆی شکست بەرانبەر هێزەکانی بەرخۆدانی لوبنان و فەلەستینە.

ئەو بزووتنەوە لە بەیاننامەکەی هێناویە: ئێمە وەکوو بەرخۆدانی عێراق وێڕای شەڕ لەگەڵ داعش و گرووپە تەکفیرییەکان، چەکەکانمان بە ئامانجی بەدی هاتنی ئازادی مزگەوتی ئەقسا دەهاوێژێن.

News ID 37195

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha