بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلیل باڵایی بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کرماشان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: 83 لەسەدی بەربژێرەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان و خۆبەربژێر کردن قبوول کراون.
ناوبراو وتیشی: بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی شار و گوندەکان لە 20 ی جۆزەردان و بۆ ماوەی یەک هەفتە دەست پێدەکات و تا 24 کاتژمێر پێش ڕۆژی هەڵبژاردنەکان، درێژەی دەبێت.
باڵای ڕاشیگەیاند: لە 21 ی گوڵانەوە و بۆ ماوەی 5 ڕۆژ ناونووسی بەربژێرەکانی سەرۆک کۆمار لە وەزارەتی ناوخۆ دەست پێدەکات و 5 ی جۆزەردان ئەوانەی کە قبووڵ کراون ڕادەگەیێندرێن و لە 7 ی جۆزەردانەوە بانگەشەی سەرۆک کۆماری بۆ ماوەی 20 ڕۆژ و تا 24 کاتژمێر پێش هەڵبژاردنەکان درێژەی دەبێت.
بەرپرسی گشتی سیاسی پارێزگاری کرماشان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کرماشان بەردەوام نمانەی پێکەوەژیانی ئایین و هۆزە جیاوازەکان بووە، وتی: 21 لەسەدی بەربژێری هەڵبژاردنی شۆراکانی کرماشان سوننە و ئەهلی حەقن.
بۆچوونی ئێوە