کام لە سیخوڕەکانی ئەمریکا بڕیارە بگۆڕدرێنەوە؟

ڕۆژنامەی تاران تایمز لە هەوڵێکی تایبەتدا ناوی چوار سیخوڕی ئەمریکی کە بڕیارە لە باتی ئازادی چوار زیندانی ئێرانی لە ئەمریکا و پێدانی 7 ملیار دۆلار ئازاد بکرێن، بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو بوو کە کەناڵی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە سەرچاوەی ئاگادار هەواڵی دا ئەمریکا دەیەوێت چوار ئێرانی زیندانی لە خاکی ئەو وڵاتە و هەروەها حەوت ملیار دۆلار لە داراییە بلۆکە کراوەکانی ئێران ئازاد بکات و لە باتی ئەوەش ئێراش، چوار سیخوڕی ئەمریکی کە بەشێک لە ماوەی سزاکانی خۆیان تێپەڕاندووە، ئازاد بکات.

دوای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، نێد پریاس وتەبێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریا ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان لە کەناڵی لوبنانی ئەلمەیادین سەبارەت بە گۆڕینەوە زیندانییەکانی نێوان تاران و واشنتۆنی وەدرۆ خستەوە و لە لایەکی تریشەوە مەجیس تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە و وتی: ڕێککەوتن بۆ ئازادی زیندانیانی ئەمریکی پشت ڕاست نابێتەوە بەڵام ئێران بەردەوام بۆ گۆڕینەوەی زیندانییەکانی دوو وڵاتەکە جەختی کردووە.

سەرەڕای رەت کردنەوەی هەواڵی گۆڕینەوەی زیندانیان لە نێوان ئێران و ئەمریکا، بەڵام گومان هاوپەیوەند بە ناوی سیخورە ئەمریکییەکان کە ئەگەری هەیە لەلایەن ئێرانەوەی ئازاد بکرێن، لە ئارادایە. لەلایەکی تریشەوە هاوپەیوەند بە ئازادی نازەنین زاغەری سیخوڕی بریتانیایی لە باتی 400 ملیۆن پۆندیش هەواڵگەلێک بڵاو بووەتەوە.

بەڵام ڕۆژنامەی تاران تایمز لە ژمارەی ئەمڕۆ بەیانیی خۆی و لە هەواڵێکی تایبەتدا ناوی چوار سیخوڕی ئەمریکا کە بڕیارە لە باتی چوار زیندانی ئێرانی لە ئەمریکا و پێدانی حەوت ملیار دۆلار ئازاد بکرێن، بڵاو کردەوە.

لە هەواڵەکەی تاران تایمز هاتووە: سیامەک نەمازی، باقر نەمازی، عیماد ئێدروارد شەرقی و موراد تاهباز، چوار سیخوڕن کە بە پێی گومانەکان لە نێوان دەوڵەتی ئێران و ئەمریکا دەگۆڕدرێنەوە.

News Code 37130

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha