بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی ئای سی یووی نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە زیادی کرد: لە ڕێکەوتی ١٥ ی بەفرانباری ٩٩، خانمێکی ٨٠ ساڵە لە نەخۆشخانەی گوڵستانەوە بە دۆخی ئینتۆبه هێنرایە ئێوە و بەهۆی کێشەی هەناسەوە خریاە ژێر چاوەدێری تایبەت.
ڕەزایی وتی: بۆ خێرا کردنەوەی ڕەوتی چاک بوونەوەی نەخۆشەکە تراکئۆستۆمی واتا کردنەوەی ڕێگای هەناسە لە ڕێگای نای لە ملیدا بۆ کرا.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو نەخۆشە دوای سێ مانگ ئینتۆبە، بە هەولی کادیری دەرمانی ئەو ناوەندە لە دەزگای ونتیلار جودا کرایەوە.
ڕەزایی درێژەی دا: نەخۆشەکە ئێستا وشیارە و هەناسەشی لە ڕێگای ماسکی ئۆکسیژنەوە ئەنجام دەدرێت و لە ڕۆژانی داهاتوو دەگوازرێتەوە بۆ بەشی ئاسایی نەخۆشخانەکە.
Your Comment