به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی نیوزمه‌کس، هیلاری کلینتۆن، به‌ربژاری دیموکڕاته‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته، ڕۆژی پێنج شه‌مه له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له ئیاله‌تی کالیفۆرنیا وتی گه‌ر ببێته سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئاسایشی وڵاته‌که‌ی یه‌که‌مایه‌تی ئه‌و ده‌بێت و وه‌ک سه‌رۆک کۆمار و فه‌رمانده‌ی گشتی سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی بڕیار دان له سه‌ر شه‌ڕ و ئاشتی له ده‌ستی ئه‌ودا ده‌بێت.
کلینتۆن ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ سه‌پاندنی گه‌ماڕۆکان به‌سه‌ر ئێران ئاماژه‌ی کرد و وتی: جیهان ده‌بێت ئه‌مه به ڕوونی بزانێت که بۆ به‌ر گرتن له چه‌کی ناڤۆکی له ئێران ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران له سه‌ر مێزدا ماوه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که به نیسبه‌ت هاوپه‌یمانی دێرینی خۆمان ئیسڕائیل هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی زۆر ده‌که‌ین و ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی ئه‌خلاقییه له‌سه‌ر شانی ئێمه.
کلینتۆن هه‌روه‌ها به سه‌رۆک کۆمار بوونی دۆناڵد ترامپی به هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووی بۆ ئه‌مریکا وه‌سف کرد چون بۆچوونی زۆر دژ به‌یه‌کی سه‌باره‌ت به جیهان هه‌یه.
ئه‌و درێژه‌ی دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکایی له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری سه‌ربازی له دژی ئێران بوون، به‌ڵام ئۆباما ڕێگه‌یه‌کی جیاوازی هه‌ڵبژارد و به سه‌پاندنی گه‌ماڕۆی سه‌خت و ئیفلیج که‌ر توانی ئێران بهێنێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستان، به‌م شێوه‌یه به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ک گوله‌ش بته‌قێنێته‌وه، ڕێککه‌وتنێکمان واژۆ کرد که ئێسته له سایه‌ی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ئاسایشی ئه‌مریکا زیاتر بووه.
Your Comment