هەواڵێکی خۆش بۆ تووشبوانی شەکرە/ ئەنسۆلینی نوێ بەرهەم هاتووە

جۆرێک لە ئەنسۆلین بەرهەم هاتووە کە تووشبوانی جۆری 1و2ی شەکرە حەوتەی جارێک دەبێ بیکوتن.

بە پێی هەواڵی مێهر، چەندین ملیۆن کەسی تووشبووی شەکرە لە جیهان دەبێ هەموو ڕۆژێ ئەنسۆلین بۆ خۆیان بکوتن کە دەبێتە هۆی ئازار دانیان بەڵام ئێستا دەرمانێک بەرهەم هاتووە کە دەبێ حەوتەی جارێک کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

ئێستا قۆناغی دووهەمی تاقیکردنەوەی ئەم ئەنسۆلینە لە حاڵی بەڕێوە چوون دایە و ئەگەری کاریگەری ئەرێنی ئەم دەرمانە نوێیە زۆرە.

سەرەکیترین دەرمانێک بۆ ئەم ئەنسۆلینە بەکار هێنراوە، ناوی ئای کۆدەکە کە نیوەی تەمەنی 196 کاتژمێر دەبێت کە زیاتر لە 8 ڕۆژە هەر بۆیە دەبێ حەوتەی جارێک کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

تاقیکردنەوەی ئەم دەرمانە لە ئەمریکا لە خەرمانانی 2020ەوە دەستی پێ کردووە و لێکدانەوە سەرەتاییەکان نیشانی داوە کوتانی ئەم ئەنسۆلینە حەوتەی جارێک کاریگەری باشی ئەبێت و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە حاڵی بەڕێوە چوون دایە. ئەم دەرمانە بۆ تووشبووانی جۆری 1 و 2ی شەکرە بەکار دێت.

News Code 36928

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =