AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٩ ٠٩:٥٣

پەیامی ڕۆحانی بە بۆنەی ڕۆژی ئەرتەش؛

ئەرتەش و سوپا لە شەڕی ئابووری وەکوو بەرەڤانی پیرۆز وەستان

ئەرتەش و سوپا لە شەڕی ئابووری وەکوو بەرەڤانی پیرۆز وەستان

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەرتەش و سوپا لە 8 ساڵی دوایی بەتایبەتی لە چوار ساڵ شەڕی سەپێندراوی ئابووری وەکوو هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز بۆ بەرژەوندی نەتەوەیی وەستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێکدا بەبۆنەی 29 ی خاکەلێوە ڕۆژی ئەرتەشی ئێران، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەرتەش گەورەتر لە ئەوەیە کە تێکەڵ بە سیاسەتی بکەین، وتی: سەربازان، سەرداران و ئەمیران، پاکترین منداڵانی ئەم نەتەوەیەن کە بە بێ ئاگاداری لە بیر و بڕوا و ئایین و بیری سیاسی و پێگەی خەڵک، بەرگریان لێ دەکەن.

حەسەن ڕۆحانی لە دەقی پەیامەکەیدا هێناویە: هەموو نەتەوەکان شانازی بە ئەرتەشی خۆیانەوە دەکەن و ئەمڕۆکە لە ئێرایش لە درێژەی ئەزموونی شەڕی سوپێندراو وەکوو میراتی بەرەڤانی پیرۆز، بنکە سەربازنییەکانی ئێران لە ئەرتەش و سوپا تەکنیکی تر لە هەمیشە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

لە ئەو دەقەدەا هاتووە: ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە گرەوی پاراستنی یەکپارچەییە و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێران تەنیا لە یەکێتی نەتەوەییەوە دێتە دی و یەکێتی نەتەوەییش ئێرانیش بەس بە خەڵک سالارییەوە بەدەست دێت.

لە درێژەی پەیامەکەی ڕۆحانیدا هاتووە: ئەرتەش و سوپا لە هەشت ساڵی دواییەدا و بەتایبەتی لە چوار ساڵ شەڕی سەپێندراوی ئابووری وەکوو هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی وەستان. بە شێوەیەک هەیبەت و گەورەیی خۆیان نواند کە دوژمن هەرگیز نەیتوانی خەونی شەڕ ببینێت.

ڕۆحانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویە: ئەمن بە بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەری هەموو شەهیدان و سەربازانی نیشتمان، ئەو ڕۆژە لەبیر نەکراو و بە شکۆیە بە هەموو ئەرتەشییەکان پیرۆزبایی دەڵێم.

News ID 36878

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha