ڕاگیرانی گفتوگۆی گشتگیری ئێران لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئیدانە کردنی گەمارۆکانی ئەمڕۆی ئەورووپا وتی: وەزارەتی دەرەوەی ئیران لە کاردانەوە بە ئەو هەوڵەی ئەورووپا، گفتوگۆی گشتگیر لەگەڵ ئەورووپای ڕاگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمشەو سەبارەت هەوڵەکانی دوێنێی یەکێتی ئەورووپا بۆ سەپاندنی گەمارۆ بە سەر ژمارەیەک بەرپرس و بنکەی ئێرانی ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هەوڵەی ئەورووپا بە توندی ئیدانە دەکات و بێ بایەخ دەیانبینێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: بێ گومان ئەو دەستە هەوڵانە لەلایەن پاگەندەکەرە درۆییەکانی مافی مرۆڤ کە بە ئامانجی سیاسی ، نەک هەر لە بەرانبەر پێشێل کرانی مافی خەڵکی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەپاندنی گەمارۆی نامرۆڤانە بێدەنگ بوون، بەڵکوو لەگەڵیان هاوڕێییان کرد، ڕەت کراوەیە و هۆی بێ ئابڕوویی هەرچی زیاتری بەکارهێنەرانی ئەو دەستە چەمکە پڕبایەخانەیە.

خەتیب زادە لە درێژەدا جەختی کرد: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ئەو هەوڵانەی یەکێتی ئەورووپا، گفتوگۆ گشتگیرەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا بریتی لە گفتوگۆی مافی مرۆیی و سەرجەم هاوکارییەکانی هاوپەیوەند بە ئەو گفتوگۆگەلانەوە، بەتایبەتی لە بواری تیرۆریزم، مادەی هۆشبەر و پەنابەران ڕادەگرێت.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: ئێران سزای بەرانبەری لە کاردانەوە بە ئەو هەوڵەی یەکێتی ئەورووپا لێک دەداتەوە کە دوایی ڕادەگەیێندرێت.

News Code 36797

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha