AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٣ ١١:١٨

لە تویتێکدا:

کاردانەوەی زەریف بە ڕووداوەکەی دوێنێی نەتەنز

کاردانەوەی زەریف بە ڕووداوەکەی دوێنێی نەتەنز

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕووداوەکەی دوێنێی نەتەنز کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەریف لەو بارەوە ڕایگەیاند: نەتەنز بەهێزتر لە ڕابردوو بە مەکینەی پێشکەوتووتر چی دەکرێتەوە و ئەگەر پێیان وایە بەم شێوەیە ئێمە لە دانوستانەکان لاواز دەبینەوە، هەڵە دەکەن و ئەو کردەوەیە دەبێتە هۆی هەڵوێستی بەهێزتری ئێمە دانوستانەکان.

ناوبراو درێژەی دا: لایەنەکانی دانوستان ئەبێ بزانن ئەگەر تا ئێستا لەگەڵ دامەزراوەی پیتاندن و مەکینەی پێشکەوتوو بەرەوڕوو بوون ئێستا نەتەنز دەتوانێت پڕ بێت لە سانتریفییۆژی پێشکەوتوو بە چەند ئەوەندە توانی پیتاندنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: کەسایەتییە هەڵکەوتەکان و خەڵکی ئێمە نابێت بکەونە داوە داڕێژراوەکانی ئیسرائلەوە. زایۆنییەکان دەیانەوێت تۆڵەی سەرکەوتنەکان لە ڕێگای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە خەڵکی ئێران بکەنەوە بەڵام ئێمە ئیزن نادەین و تۆڵەی ئەو کردەوانە دەکەینەوە.

News ID 36781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha