دوو بکوژ لە سێدارە ڕزگاریان بوو

جێگری سه رۆکی دادی پارێزگای کوردستان لە کاروباری ئەنجومەنەکانی چارەسەر کردنی کێشە، وتی: هەوڵی لێژنەی ئاشتی سەقز پاش 21 ساڵ گەیشتە ئەنجام و دوو بکوژی لە سێدارە ڕزگار کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەهادور ئەسەدی لەم بارەوە وتی: ساڵی 1379 و بە هۆی شەڕی نێوان چەند لاوی سەقزی، کەسێک دەکوژرێت کە پاش قۆڵبەست کردنی بکوژەکان و تێپەڕاندنی قۆناغەکانی دادگایی ساڵی 92 حوکمی قەساسیان بۆ دەرکرا.

ئەو وتیشی: پاش دەرکردنی حوکمەکە، دۆسیەکە بۆ ئەنجومەنی ئاشتی نێردرا و لەوێ بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە، دۆسیەکە بە ڕیککەوتی بنەماڵەی کوژراو و بکوژەکان کۆتایی هات و بەم شێوە دوو بکوژەکە لە سێدارە رزگاریان بوو.

News Code 36768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =