خولی یەکەمی کۆبوونەوەی ناڤۆکی ڤیەنا کۆتایی هات/ درێژەی دانوستان ڕۆژی هەینی

خولی یەکەمی هەژدەیەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەتنی ناڤۆکی لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا کۆتایی هات.

 بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، بە گوێرەی ڕێککەوتنەکان، دوو کۆبوونەوەی کارناسی هاوتەریب لە نێوان کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام دەبێت بە مەبەستی گفتوگۆی تەکنیکی لە بواری نەهێشتنی گەمارۆکان و بەرنامەی ئەتۆمی بەڕێوەچووە.

سەید عەباس عێراقچی سەرۆکی وەفدی ئێرانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە جەختی کرد: نەهێشتنی گەمارۆکانی ئەمریکا، یەکەمین و زەرووریترین هەنگاوە بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی .

وتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی تەواوی هەیە دەستبەجێ دوای نەهێشتنی گەمارۆکان و پاش ئەوەی بۆی دەرکەوت ئەو هەنگاوانە ڕاست و دروستن، بە تەواوەتی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکات.

کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام بە ئامادەبوونی جێگران و بەڕێوەبەرانی سیاسی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ئەڵمانیا، بریتانیا، فەڕەنسا، چین و نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا چەند کاتژمێر لەوەپێش لە ڤیەنا دەستیپێکرد.

بڕیار درا کۆبوونەوەکە ڕۆژی هەینی داهاتوو درێژەی پێبدرێت.

News Code 36702

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =