13890 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 172 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13890 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 172 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 63 هەزار و 332 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 945 هەزار و 964 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 658 هەزار و 978 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 36680

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha