بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رێم نه‌وت به‌هاوڵاتیانى خۆى نادات ئێستا به‌به‌غداى ده‌دات".
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى پێشوى كوردستان لهفهیسبوكى خۆى له‌باره‌ى ڕێكهوتنى ههرێمو به‌غداوه نوسیویهتى:"ئەوەی لەبەغدا ڕودەدات گوایە پشکی کورد دیاریکراوە گەمەکردنە بەخەڵک".
ده‌شڵێت:"ئەگەرنا حکومەتی ھەرێم ئامادەنییە یەک بەرمیل نەوت بەخەڵکی کوردستان بدات، ئێستە ئەچێ نیوەی داھاتو ڕۆژی 250 ھەزار بەرمیل تەسلیمی بەغدا ئەکات لەپێناو خەڵکی کوردستان؟".
ئه‌وه‌شى وتوه:"بەھیچ شێوەیەک ھەرێم نەوت نادات بەبەغدا، دوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە، ھەرێم نەوت نادا‌و بەغداش پارە نانێرێ! ھەرلایەش ئەوی دی تاوانباردەکاتو باجەکەی خەڵک دەیدا".
Your Comment