بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فورات نیوز، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەغدا بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا حەشدی شەعبی رایگەیاندووە کە هەواڵی جووڵەی سەربازی هێزەکانی ئێمە لە پایتەختی عێراق درۆیە و ڕاست نییە.
هەروەها جەخت کراوە کە هێزەکانی ئەم گرووپە لە ژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقدان و بە هەماهەنگی ئەوان ئۆپراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
شیاوی ئاماژەیە دوێنێ هێزەکانی سەر بە گرووپی ڕەبع اللە بە جیهازاتی سەربازی و هێزەوە هاتنە ناو شەقامەکانی بەغدا و پەیامی هەڕەشەیان بۆ سەرۆک وەزیری عێراق نارد.
Your Comment