بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قاڵیباف وتی: تیرۆریزم وەکوو کووید 19 بۆ کوشتنی مرۆڤەکان، سنوور ناناسێت و جوولەکە و موسوڵمان، پیر و لاو، ژن و پیاو، هەموو لە بەرانبەر ئەم ئافاتە خەسار دەبینن و بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم بۆتە داڵغەی سەرەکی هەموو وڵاتان.
قاڵیباف وتیشی: تیرۆریزم دیاردەیەکی نوێ نییە و چەندین دەیەیە کە ئاشتی و ئاسایشی جیهانی خستۆتە مەترسییەوە و هەزاران بێ تاوانی کوشتووە. کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کات بەدوای بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم بووە.
ئەو وتیشی: بێگومان بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم بۆتە مەترسییەکی جیهانی و ئێمە وەکوو سەرۆک پارلەمانەکانی وڵاتانی تورکیا، چین، ڕووسیا، ئەفغانستان، پاکستان و ئێران دەبێ کردەوەمان بە شێوەیەک بێت کە تێچووی خاوەنەکانی ئیدئۆلۆژی تیرۆریزم و پشتیوانەکانیان ڕوو لە زیاد بوون بکات و تووشی خەساری جیدییان بکات.
Your Comment