بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار عەلیڕەزا مەرزبانی وتی: گرووهانی سنووری "دەڕە نەخی" مەریوان لە ئوپەراسیۆنێکدا توانیان زەبرێکی قورس لە قاچاخچییانی دراو بدەن.
وتیشی:سنووروانان بە زانیاری تەواو و بە کەڵک وەرگرتن لە کامێرای پێشکەوتوو، قاچاخچییەکانیان لە تەنگانە دانا بەڵام ئەوان توانیان دەرباز بن و لە لایەن سنووروانانەوە یەک میلیۆن و 190 هەزار دیناریان لێ زەوت کرا.
سەردار مەرزبانی ڕایگەیاند: شۆناسی قاچاخچییەکان ناسێندرا و بەم زووانە قۆڵبەست دەکرێن. هۆشداری ئەدەینە قاچاخچییەکان کە سنوورەکانی ئێران جێگایەکی هێمن بۆ ئەوان نییە.
Your Comment