بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی رۆیترز، کۆمپانیای نەوتی ئەمریکایی ئەکسۆن مۆبیل کە لە 10 ساڵی ڕابردوودا لە بواری نەوتی هەرێم چالاک بووە و چەند گرێبەستی هاوکاری لە گەڵ هەرێم بووە، تا ئێستا بەشەکانی خۆی ڕادەستی 3 کۆمپانیایتر کردووە.
ئێستا کۆمپانیای DNOی نورڤێجی ڕایگەیاندووە کە بەشەکانی ئەکسۆن مۆبیل لە گۆڕەپانی نەوتی بەعشیقەی کڕیوە و ئێستا گەورەترین بەشداری ئەم گۆڕەپانە نەوتییەیە.
کۆمپانیای نەوتی DNO داکۆکی کردووە کە هەندێ بەرنامەی بۆ گەشەدان بە گۆرەپانی نەوتی شێخان لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە و جان هەریس بەڕێوەبەری شەریکەی نەوتی گۆڵف کیستۆنیش کە لە بەشدارەکانی ئەم گۆڕەپانە نەوتییەیە، لە هەندێ بەرنامە بۆ گەشەی ئەم گۆڕەپانە نەوتییە هەواڵی دا.
ئێستا ڕۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت لەم گۆڕەپانە بەرهەم دێت و گۆڵف کیستۆن بەدوای بەرز کردنەوەی تا ئاستی 55 بەرمیلە.
Your Comment