تووڕەیی خەڵکی کوردستان بۆ وەدوا کەوتنی رێککەوتن لە گەڵ بەغدا

کارناسێکی پرسە سیاسییەکان داکۆکی کرد: ڕێککەوتنی حیزبە کوردەکان وەکوو پەرجۆیەکی گەورە بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکانی هەرێمی کوردستان دیتە ئەژمار.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، ئازاد نەعمان لەم بارەوە وتی: فریو دانی حکوومەتی عێراق لە لایەن ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان و پێشێل کردنی بەڵێنەکانیان لە بەرانبەر بەغدا بۆتە هۆی ئاڵۆز بوونی دۆخی سیاسی . باشتر بوونی دۆخی شارۆمەندانی هەرێم بەم پرسەوە بەستراوەتەوە.

ئەو وتیشی: بەغدا ڕەخنەی لە چەند پێشنیاری هەرێمی کوردستان گرتووە و دەوڵەتی هەرێم و نوێنەرەکانی لە پارلەمان لە هەندێ مژار کە ڕاستەوخۆ پێوەندی بە دەوڵەتی ناوەندییەوە هەیە، بەشداری دەکەن. دەوڵەتی هەرێم دەبێ بزانێت سەبارەت بە هەندێ بابەت وکوو ڕێککەوتنە بیانییەکان و دیدارە فەرمییەکان دەبێ ئیزنی بەغدا وەربگرێت.

ناوبراو لە کۆتاییشدا سەبارەت بە تووڕە بوونی خەڵک لە وەدوا کەوتنی ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا هۆشداریی دا و وتی: باشتر وایە بەرپرسانی هەرێم بۆ پاراستنی شارۆمەندانیان لە قەیرانی سیاسی و بژیوی ژیانیان، هەنگاو هەڵبگرن.

 

News Code 36506

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =