بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە پرسی جیاواز لەوانە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران قسەی کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نێد پرایس پاگەندەی کرد: پێمان وایە کە دیپلۆماسی کاریگەرترین شێوە بۆ دڵنیایی هەمیشەیی و چاوەدێری بۆ ڕێگری لە دەستپێڕاگەیییشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمییە.
ناوبراو لە ئاماژە بە دژایەتی ئێران لەگەڵ بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی نافەرمی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا، وتی: ئێمە لە ئەو وەڵامە بێ هیوا بووین، بەڵام ئێستاش ئامادەی هاوکاری دووبارە لە دیپلۆماسیەکی ئامانجدار بۆ گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ سەر بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زیادی کرد: ئێمە لە ەگڵ هاوبەشەکانمان لە 5+1 گفتوگۆ دەکەین تا باشترین ڕێگا بۆ پێشکەوتن بدۆزینەوە. ئەمریکا ئامادەی دیدار لەگەڵ ئێران بۆ گەڕانەوەی لایەنەکان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.
Your Comment