بە پێێ هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی لە دانیشتنی کۆمیسیونی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پارلەمان وتی: گەر ئەنجۆمەنی حاکمانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دژی ئێران بڕیار نامە دەرکات، کاردانەوەی شیاومان دەبێت و نامەیەکیشمان لەم بارەوە ناردووە.
ئەو سەبارەت بە ڕێککەوتنی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی لە گەڵ ئاژانس سەبارەت بە بەڕێوە بردنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بە پارلەمان، وتی: مەرجێکی تایبەت لەم بارەوە نەهاتووە و هەندێ زانیاریی ورد لەو بابەتە پەیوەست کراوانەدا هاتووە کە بە بۆنەی پێویستی شاراوە بوونی ژێرخانە بنەماییەکانی ئێران، ئەم پاشکۆیە دەبێ بە نهێنی بمێنێتەوە.
Your Comment